"کۆشکی سپی فەتحوڵڵا گویلەن رادەستی تورکیا دەکاتەوە"

پەیوەندی بە دۆسییەی کوشتنی جەمال خاشوقچییەوە هەیە

K24- هه‌ولێر:

ئەمەریکا دەنگۆیەک لەبارەی رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گیولەن بە تورکیا رەتدەکاتەوە، بەڵام دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە داواکانی تورکیا لەوبارەیەوە دەکەن.

ئاژانسی ئێن بی سی بڵاویکردۆتەوە کە کۆشکی سپی دەیەوێت لەبەرامبەر بێدەنگ کردنی ئەردۆغان لەسەر پرسی کوشتنی جەمال خاشوقچی، فەتحوڵڵا گیولەن رادەستی تورکیا بکاتەوە.

هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەوبارەیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە چەند داوایەکی حکومەتی تورکیامان پێگەیشتووە لەبارەی بەڕێز گویلەن".

دەشڵێت: " لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ماددانە دەکەین کە تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی گیولەن پێشکەشیکردوون".

ناوێرت رەتیشیکردەوە کە ئەمەریکا لەبەر دۆسییەی کوشتنی خاشوقچی، گویلەن رادەستی تورکیا بکاتەوە.

 H.J