سه‌در هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون هۆشداری ده‌داته په‌رله‌مانتاران و جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانتان به‌رده‌وام بن، چیتر پشتگیریتان لێ ناكه‌ین".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌در هۆشداری ده‌داته په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌ی و ده‌ڵێت، "به‌سه ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانتان هه‌ڵگرن و چیتر له پرۆسه‌كانی ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مان به‌ته‌نیا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان مه‌ده‌ن، ئێوه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵنه‌بژاردووه".
سه‌در له تویته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و كار و ره‌فتارانه هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌وا له پاڵپشتی خۆمان بێبه‌شتان ده‌كه‌ین و گه‌لیش پشت له ئێوه ده‌كات".
داواشی له په‌رله‌مانتاران كرد، به‌تایبه‌ت كوتله‌ی سائیرون، "له‌مه‌ودوا ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و ره‌ش و رووتی ئه‌م وڵاته بده‌ن، چونكه هه‌ژاران خۆشه‌ویستی خودان".
هاوپه‌یمانی سائیرون خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ئایاری ئه‌مساڵ به مسۆگه‌ركردنی 54 كورسی به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در، بوو به یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان.
H.B
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) November 15, 2018