وادەی كردنەوەی رێگای سماقولی ئاشكرا كرا

ئەندازیاری پڕۆژەكە زانیاری ئاشكرا دەكات

K24 - كۆیە

ئوسامە سەڵاح، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی چاككردنی رێگای سماقولی بە كوردستان24ی راگەیاند: "زیاتر لە 90% ئەو پردە تەواو كراوە، كە دروست كراوە و بەشێكی زۆری تێگەڵەشی تێ كراوە، دوای جەژنی نەورۆزیش رێگاكە قیڕ دەكرێت".

لەبارەی وادەی كردنەوەی رێگاكە بە رووی گەشتیار و شوفێران گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ رێگاكە دەكرێتەوە".

بەنداوی سماقولی یەكێكە لەو 18 بەنداوەی، كە لە ھەرێمی كوردستان ھەن و دوو ساڵە پڕۆژەی دروستكردنی بەنداوی سماقولی تەواو بووە، بەڵام تەواونەبوونی رێگاكە ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆی گەشتیار و ھاووڵاتیان دروست كردووە، بەتایبەتی لەكاتی بارانباراین.

رۆژی 19/3/2019 وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبانی كۆیە پڕۆژەی چاككردنی رێگاكەیان دەست پێ كردووە.

ھ.م