تۆمه‌تبارانی رووداوی ته‌قه‌كردن له تیمێكی پۆلیسی هاتووچۆ ده‌درێنه دادگا
K24 – هه‌ولێر:
به فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوانه‌ی ئه‌مڕۆ به چه‌ك په‌لاماری تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆیان له ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر دا، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵه و چاودێری ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات.
گوتیشی: وه‌زیری ناوخۆ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر تاوانبارێك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ناوخۆ ببێته‌وه، به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه و هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو چه‌كدار له ناو بازاڕی هه‌ولێر ته‌قه‌یان له پۆلیسێكی هاتووچۆ كرد، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی پۆلیس دوو چه‌كدار و به‌رپرسێكیان ده‌ستگیر كردووه".
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه: "چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ (بیانی)یان پێبووه و لەسەرشۆستە وەستاندوویانه. كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ ویستوویانه لای به‌رن، به‌ڵام ئه‌وان رووبه‌ڕووی پۆلیسه‌كانی هاتووچۆ بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لە ئاکامدا ئه‌و دوو چه‌كداره تەقە لە پۆلیسێكی هاتووچۆ دەکەن. دوای رووداوه‌كه‌ش دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عه‌مید (دلێر نه‌جات یاسین نه‌جاڕ) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێنرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە ببنەوە، توانرا کەمتر لە (15) خولەک دوو چەکداره‌كه ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشیكردووه، "یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بووه، دواتر بەرپرسەکە چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه. بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت".