كچێكی ئۆگه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ئۆگه‌ندی، به‌ناوی لولو جه‌مامه ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئۆكسفۆرد ده‌خوێنێت، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات.
ئه‌و كچه ئاهه‌نگه‌كه‌ی له كامپالای پایته‌ختی ئۆگه‌ندا سازكرد، ئاهه‌نگه‌كه‌شی كه‌متر له 10 دۆلاری تێچووه، ئه‌ویش تێچووی گواستنه‌وه‌یه‌تی له ماڵه‌وه بۆ ئه‌و رێستورانته‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ سازكردووه.
لولو ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه دایك و باوكی به‌رده‌وام پێی ده‌ڵێن بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، به‌و پێیه‌ی خه‌ریكه خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و ته‌نها ئه‌وه ماوه هاوسه‌رگیری بكات.
له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی لولو ئاماده‌بوون، به‌ڵام دایك و باوكی به‌شدارییان تێدا نه‌كرد.
ئه‌و كچه ئۆگه‌ندییه، ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ری له ئۆكسفۆر به ره‌خسابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه نه‌یده‌توانی بخوێنێت، چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی وه‌رگرتنی قه‌رزی داوه له بانكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو.
دواتر له هه‌ڵمه‌تێكدا، 279 كه‌س پاره‌یان بۆ كۆكرده‌وه و ره‌وانه‌ی خوێندنی ماسته‌ریان كرد له ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا و ساڵی یه‌كه‌می پێ ته‌واو كرد.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
ئ. م