فه‌رمانێك له بارزانی-یه‌وه بۆ پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، شه‌ڕ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هه‌ركاتێكیش میلیشیاكان ته‌قه‌یان كرد، به توندترین شێوه وه‌ڵامییان بده‌نه‌وه.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسى كاروبارى سياسى و په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى نووسينگه‌ى سه‌رۆك بارزانى، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیه‌تی: "بارزانی فه‌رمانی به هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ نه‌كه‌ن، هه‌ر كاتێكیش میلیشیاكان ده‌ستیان به ته‌قه كرد، گڵۆپی سه‌وزی بۆ پێشمه‌رگه پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو تواناوه رووبه‌ڕوویان بوه‌ستنه‌وه".
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵه‌یان پێكراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێزێك هێرش بكات، ده‌بێت چاوه‌ڕێی توندترین وه‌ڵام بێت.
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستاش كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، به هێزی زۆری پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشته شاره‌كه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێڵه.
په‌یامنێرانی كوردستان 24 رایانگه‌یاند، پێشمه‌رگه له ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی خۆبه‌خشیش هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كان.
پێشتریش هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، كه باشتریش رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دانوستان و گفتوگۆیه و هیچ كاتێكیش ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر خاكی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به توندترین شێوه وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.
President Barzani ordered all Peshmerge units not to initiate any war, but if any advancing militia starts shooting, then Peshmerge are given green light to use every power to stand against them
— Hemin Hawrami (@heminhawrami) October 15, 2017