يه‌كێتى و سه‌نديكا و كۆمه‌ڵه پيشه‌ييه‌كان پشتيوانى ريفراندۆم ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى و سه‌نديكا و كۆمه‌ڵه پيشه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و بڕيارياندا پشتيوانى له ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلووى داهاتوو بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ له باره‌گاى سه‌نديكاى پارێزه‌ران ئه‌نجامدرا.
ئه‌و سه‌نديكا و كۆمه‌ڵانه، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، وێڕاى پشتيوانيان بۆ ريفراندۆم رايانگه‌ياندووه، هه‌موو لايه‌ك ئه‌و راستييه‌يان لا به‌رجه‌سته‌يه بووه كه هه‌رێمى كوردستان به قۆناعێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و ناوچه‌كه له سه‌روبه‌ندى گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌دايه و پێويسته به‌و په‌ڕى به‌رپرسيارێتييه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ريفراندۆم پرۆسه‌يه‌كى نيشتيمانى و نه‌ته‌وه‌ييه و ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان خۆى به خاوه‌نى بزانێت، چونكه به‌رهه‌مى خه‌باتى چه‌ندين ساڵه.
ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نييانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ياندا سێ داواكارييان خستووه‌ته‌ڕوو.
له داواكارييه‌كاندا هاتووه: پێويسته لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى يه‌كده‌نگ بن.
هه‌روه‌ها داواشيانكردووه، له پێناو سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌يه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه و داواش له حكومه‌ت كراوه، كارى جدى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هاووڵاتيان بكات.