ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى بودجه كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پەرلەمانتارانی بەسرەش بەبێ تەرخانكردنی داھاتی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكەیان دەنگ بە بودجە نادەن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی پرسی پڕۆژه بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
زوھرە بیجاری، پەرلەمانتار لەسەر پارێزگای بەسرە رایگەیاند، بەبێ تەرخانكردنی داھاتی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكەیان، بەھیچ شێوەیەك دەنگ لەسەر بودجەی گشتی ساڵی 2019 نادەن، ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبارەی بودجە و لیژنە ھەمیشییەكانی پەرلەمان كۆببێتەوە.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى بودجه كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا ليژنه‌يه‌كى نوێنه‌ران و حكومه‌ت پێداچوونه‌وه بۆ پرۆژه ياساى بودجه بكه‌ن.
پرۆژه ياساكه له سه‌رده‌مى كابينه‌ى پێشووى حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده كراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی پرسی پڕۆژه بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات شاندێكی شاره‌زای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رچاو روونیان له‌سه‌ر بودجه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هاوكات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ساڵی داهاتووى عێراق، كه‌موكوڕی و نا دادپه‌روه‌ری دژی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون، غايب ئه‌لعومه‌يرى رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران پێشنيازيان كرد پرۆژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
گوتيشى: ئه‌وه كارێكى ئه‌سته‌م بوو، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ حكومه‌ت پێويستى به سێ مانگ كات هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رازى بوو ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى نوێنه‌ران و حكومه‌ت پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌كه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پشكى كورديش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى (البناء)، مه‌نسوور به‌عيجى، رايگه‌ياند، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى 2019، ته‌نيا له سه‌دا 12يه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، به‌عيجى گوتى: پشكى له سه‌دا 17 ئيستحقاقى هه‌رێمى كوردستان نييه. ئه‌وه بيدعه‌يه‌ك بوو له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ياد عه‌لاوى داهێنرا.
گوتيشى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆيشى ده‌زانێت ئه‌وه پشكى راسته‌قينه‌ى هه‌رێم نييه، چونكه سه‌دا 12 هاوتاى ئه‌و بودجه‌يه‌يه كه بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ته‌رخان كراوه.
روونيشيكرده‌وه، بودجه به گوێره‌ى چڕى دانيشتوان دابه‌ش ده‌كرێت و نابێت رێگه بدرێت پشكى كورد زياتر بێت له‌و رێژه‌يه‌ى به گوێره‌ى دانيشتوان بۆيان دياريكراوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پارێزگاكانى ديكه، داهاته‌كانى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئيستحقاقى خۆى وه‌ربگرێت.