به‌ر له 54 ساڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌خوێنی 3 شه‌هید خه‌ونێكی گه‌وره‌ی نه‌یارانی زڕاند
K24- هه‌ولێر:
ئەمرۆ 54 ساڵ بەسەر داستانی ھەندرێن تێدەپەڕێت. له‌و داستانەدا پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول توانی ھێرشێكی بەرفراوانی سوپای عێراق بە خوێنی 3 پێشمەرگە تێك بشكێنێت و خەونی دوژمنان بۆ خامۆشكردنی بڵێسەی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستان پووچەڵ بكاتەوە.
به‌ر له 54 ساڵ و له ساڵی 1966 سوپای عێراق پلانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەركردایەتی شۆڕشی ئه‌یلوولی داڕشتبوو، ویستیان به چه‌كێكی زۆره‌وه له 12ی گوڵانی هه‌مان ساڵ، له هێرشێكی فراواندا، ئه‌و شۆڕشه دامركێننه‌وه، كه به سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كڵپه‌ی سەندبوو.
به‌گوێره‌ی پیلانی داڕێژراو، سه‌ره‌تا پێویست بوو چه‌ند شوێنێكی دیاریكراو كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی ئیدریس بارزانی له پلانێكی دژه هێرشدا، كه حزبی شیوعی كوردستانیش تێیدا بەشدار بوو، له 12ی ئایاری 1966 هێرشه فراوانه‌كه‌ی سوپای رژێمیان تێك‌شكاند و لیوای "1،3،4،5"ی سوپای عێراقیان له چیای هه‌ندرێن، زۆزك، گه‌رووی عومه‌ر ئاغا و دۆڵی ئاكۆیان به ته‌واوه‌تی تێك‌شكاند.
له هێرشه‌كه‌ی به‌عسدا، 150 پێشمه‌رگه رووبەڕووی 5 هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق بوونەوە و به گورزێكی كوشنده، شكستیان به هێرشه‌كه هێنا و سوپای رژێم رووبه‌ڕووی زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بووه‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه به خوێنی 3 شه‌هید توانی له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وێت و داستانی هه‌ندرێن تۆمار بكات، ئه‌وانیش: (شه‌هید خدر عه‌بدوڵڵا به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی، شه‌هید ساڵح مام ئه‌لیاسی رواندزی و شه‌هید عه‌ریف یوسف) بوون.
به درێژایی میژوو، گه‌لی كورد ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه به تاوان بینیوه، بۆیه هه‌ندرێن تاكه داستان نه‌بووه، كه له مێژووی كوردایه‌تیدا تۆماركرابێت و ببێته سیمبوڵی خۆڕاگری و به‌رخودانی پێشمه‌رگه، ده‌یان داستانی دیكه‌ی هه‌ندرێن ئاسا، له دیرۆكی كورد دا، به هه‌مان گیانفیدایی تۆماركراون و هیچ كات پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر داگیركاران خۆی نه‌چه‌ماندۆتەوە.
H.B