رووسیا دژی ئه‌وه‌یه هێرشه‌كانی توركیا به "داگیركاری" دابنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رووسیا دژی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مه‌ریكا بووه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، گفتوگۆ له باره‌ی ره‌شنووسی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه له باره‌ی رێكاره‌كانی توركیا له سووریا، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كرایه راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، جارێكی دیكه چاو به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا خشێنراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان نیگه‌رانیان له هێرشه‌كانی توركیا نیشانداوه.
له‌و ره‌شنووسه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ئه‌نقه‌ره هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتانی دراوسێ رابگرێت و داواش ده‌كات، كه‌ناڵی دیپلۆماسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی توركیاوه هه‌یه.
له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، به "داگیركاری وه‌سف ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه رووسيا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه نه‌داوه و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی "ناوه‌ڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی مۆسكۆ یه‌كناگرێته‌وه"به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كان.
ئه‌گه‌رچی پێشتر مۆسكۆ، ره‌وایه‌تی به‌وه‌داوه كه توركیا مافی خۆیه‌تی پارێزگاری له ئاسایشی خۆی بكات و دژی تیرۆریستان بێت، به‌ڵام دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه ئاسایش و سه‌قامگیری به بێ دانوستان و گفتوگۆی راسته‌وخۆ نێوان حكوومه‌تی سووریا و كورد له‌و وڵاته نایه‌ته دی.
مۆسكۆ ئاماده‌یی خۆیشی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بكات.
ئ. م