بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خاته نێوان دوو به‌رداشه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له ھێزه سیاسییه‌كانی عێراق خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌كن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه بیانییه‌كانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، هاوكات كوتله سیاسییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن ته‌نگ به عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵچنن و چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی هۆكار و پاساوه‌كانی بوونی ئه‌و هێزانه له وڵات ئاراسته بكه‌ن.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و دۆسیه‌یه ساڵانێكه هه‌یه، به‌ڵام پاش سه‌ردانه نھێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار زیاتر گه‌رم بووه‌و داواكاریی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیاتر بووه.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت: "پرۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، زیاتر له كوتله‌یه‌كی سیاسی پاڵپشتی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن و دیارترینیان هاوپه‌یمانێتی بنیاته كه له (ده‌وڵه‌تی یاسا، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی) پێكدێت. جگه له‌وه‌ش هاوپه‌یمانێتی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رپه‌رشتی ده‌كات پاڵپشتی یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوا ده‌ستكاریی و ئاماده‌كاریی بۆ پرژه یاساكه بكرێت و رێگه‌ی بۆ خۆشبكرێت تا له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێنرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هه‌وڵ ده‌دات به‌رۆكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگرێت و داوای وه‌ڵامی ئه‌و هۆكار و پاڵنه‌رانه‌ی لێبكات كه بوونه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
محه‌مه‌د كه‌ریم په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی بنیات ده‌ڵێت: "ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق راگیراوه تا ئه‌وكاته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "لیژنه‌كه بۆ ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كان پشتی به ده‌ستوور و یاسا به‌ستووه. یان ده‌بێت رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌موار بكرێته‌وه، یان ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراق ده‌ربكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان واشنتن و به‌غدا یان ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ، له‌سه‌ر جۆری وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌وه‌ستێته‌وه".
په‌رله‌مانیش به‌رده‌وامه له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسایه‌ك و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: "یاساكه له قۆناغی كامڵ بووندایه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌خرێته روو".
سعران ئه‌لعاجیبی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیروون ئه‌وه‌شی گوتووه كه "به‌م زووانه پرۆژه یاساكه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی خواستێك له په‌رله‌مان درووست بووه بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و جموجوڵه‌ی له‌م دوواییانه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كردیان".
ئه‌وه له كاتێكدایه عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژیان هه‌یه كه به ده‌ق باسی پاڵپشتی سه‌ربازی واشنتن له به‌غدا هاتووه. چاودێران ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا پابه‌ند كراوه و ناتوانێت به یاسایه‌كی دیكه ئه‌و رێككه‌تننامه‌یه بسڕێته‌وه.
پێش ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌م دوواییانه‌ش، عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵیدا خۆی له‌و باسه تێوه‌نه‌گلێنی، به‌و پێیه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتن له‌سه‌رده‌می نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتووتری عێراقدا دا كراوه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كاری پێكردووه.