ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه بزانه
یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌ستیپێكرد، دوو یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هات و یارییه‌كیش به سه‌ركه‌وتنی هه‌ندرێن كۆتایی هات.
له هه‌ولێری پایته‌خت یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی یانه‌ی زاخۆ كرد، له گێمی یه‌كه‌م یانه هه‌ولێرییه‌كه به گۆڵێكی كارزان عه‌بدوڵڵا پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م یانه‌ی هه‌ندرێن به لێدانی سه‌ر گۆڵێكی دیكه‌یشی تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی دووه‌مین سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له شاری دهۆك هه‌ردوو یانه‌ی گاره و ئارارات به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له شاری سلێمانیش یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كرد، یارییه‌كه‌یش تا كۆتایی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ریزبه‌ندی ئێستای كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌مشێوه‌یه‌یه:
1ـ شێروانه 6 خاڵ
2ـ هه‌ندرێن 6 خاڵ
3ـ كه‌ركووك 4 خاڵ
4ـ گاره 4 خاڵ
5ـ سیروانی نوێ 4 خاڵ
6ـ ئارارات 3 خاڵ
7ـ زاخۆ 2 خاڵ.
یارییه‌كانی داهاتووی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه
شێروانه ـ كه‌ركووك
ئارارات ـ هه‌ندرێن
زاخۆ ـ سیروانی نوێ