گۆڕان: لەگەڵ یەكێتی پێویستمان بە كۆبوونەوە نەماوە
K24 - سلێمانی
ئەگەرچی بڕیاربوو لە چەند رۆژی رابردوودا، یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان لە ئاستی باڵا کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن، بەڵام نەك ههر ئەو کۆبوونەوە نهکرا، بهڵكو هیچ كاتێك بۆ كۆبوونهوهكه دیار نهكراوه.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، ھەڵسوراوی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "ئێمە لەگەڵ یەكێتی پێویستمان بە كۆبوونەوە نەماوە، بەڵكو پێویستمان بە كاركردنە، چونكە رێككەوتنێكی 25 خاڵیمان ھەیە كە ھەموویان چوارچێوەی گشتی و نیشتمانین، لەجیاتی كاتەكان بە كۆبوونەوە و ئاشتكردنەوەی یەكترەوە بكوژین، پێویستە كاری ھاوبەشیان بۆ بكەین ئەگەر بەیەكەوە نەتوانین كاربكەین بەیەكەوە تەواویان بكەین".
ھەر پەیوەست بەو باسەوە فەرید ئەسەدسەر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "دوای كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان، دوامان لە گۆڕان كرد لەگەڵیان كۆببینەوە، گوتیان ئێمە خۆمان كاتەكە دیار دەكەین و ئاگادارتان دەكەینەوە، بەڵام تا ئێستا ئاگاداریان نەكردوینەتەوە".
گوتیشی: "پێویستمان بە كۆبوونەوەیە لەگەڵ گۆڕان، بۆ ئەوەی بتوانین بڕیار لەسەر شتێكی دیاریكراو بدەین".