"کۆسرەت رەسوڵ لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدەدرێت"

"لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە"

K24 - ھەولێر

نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنەوەیەك لە بارەی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، دوای ئەوەی ئەمڕۆ باری تەندروستی تێكچووە، لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

 

دەقی روونكردنەوەی نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11/11/2017 بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی کۆسرەت ڕەسول عەلی تێکچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.

د. دارا ڕەشید لەتیمی پزیشکی تایبەتی کۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند کە ئێستا کۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایەو چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ھەروەھا سوپاسی خەمخۆری کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لەوەی کە ئێستا بەڕێز کۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی