هاندەرانی ریال مەدرید داوای فرۆشتنی بەیل دەکەن

K24- هەولێر

هاندەرانی ریال مەدریدی ئیسپانی بەپێی راپرسییەک داوای فرۆشتنی گاریس بەیل دەکەن و پێشبینی دەکەن لەداهاتوودا بەیل رووبکاتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، زۆربەی هاندەرانی ریال مەدرید لە ئاستی بەیل رازی نین و نزیکەی %72ی ئەو هاندەرانی سەردانی ماڵپەڕی رۆژنامە مەدریدییەکەیان کردووە داوا لە بەرپرسانی یانەکەیان دەکەن، لەم هاوینە یاریزانە وێلزییەکەی یانەکەیان بەرەو مانچێستەر یونایتد بەڕێبکەن.

پێشتر چەنج جارێک دەنگۆی ویستی مانچێستەر یونایتد و خۆزێ مۆرینهۆ بۆ گواستنەوەی بەیل بۆ ئۆلترافۆرد بڵاوبووەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی نییە و لە دوایین یاریی ریال و مان یو لە ئەمریکا، مۆرینهۆ لە کاتی بینینی بەیل بەو یاریزانەی پێشووی تۆتێنهامی گوتبوو 'داوات نەکردووە، بۆیە هەوڵی گواستنەوەی تۆم نەداوە'.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی