"حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكی جێنه‌هێشتووه"
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی بوونی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری كه‌ركووك به كوردستان24 راگه‌یاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌موو شوێنه‌كانی ناو شاری كه‌ركووكن، ته‌نانه‌ت لای باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و باشووری كه‌ركووك و هه‌موو شوێنه‌كان هێزه‌كانی سه‌رایای خوراسانی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵڵای حه‌شدی شه‌عبی بوونیان هه‌یه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا قسه‌كانی سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتبووی: "حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووكدا نه‌ماون" و گووتی: "با كاك سه‌عدی بێت پێكه‌وه ده‌ڕۆین هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی نیشان ده‌ده‌م كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدان".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كه‌ركووك جێبهێڵن و تا بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بێت، چونكه ناكرێت خه‌ڵك له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بێن و له كه‌ركووك دانیشن و حاكم بن، بۆیه كه‌ركووك ئێستا داگیركراوه‌و به‌شكۆوه بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیكرده‌وە ھیچ ھێزێك پاشكەشەی لە كەركووك كردبێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە زاری وەھاب تائی راوێژكار راگەیاندن لە وەزارەتەكە رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەكان لە شوێنەكانی خۆیانن لە كەركووك، ھیچ ھێزێك لە شارەكە نەكشاونەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كە ھێزە ئەمنییەكان بەبێ جیاوازی سەرجەم پێكھاتەكان دەپارێزن.