كۆمپانیاكانی رووسیا لە ھەرێمی كوردستان ھیچ كێشەیەكیان نییە

وەزیری وزەی رووسیا: كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كاریگەری نەكردووەتە سەركارەكانمان

K24ھەولێر

وەزیری وزەی رووسیا رایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ ئاستەنگێکی بۆ کارەکانی کۆمپانیای گازپرۆم نەفت و لۆک ئۆیل، لە هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە.

ئەلکسەندەر نۆڤاك، وەزیری وزەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کۆمپانیای گازپرۆم نەفت لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی لە ناوچەکانی شاکەل و گەرمیان هەیە.

 گوتیشی، کۆمپانیاکە ماوەیەکی زۆر پێش دروستبوونی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کردووە.

وەزیری وەزری رووسیا راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هیچ ئاستەنگێك بۆ کارکردنی کۆمپانیای گازپرۆم لەو دوو پرۆژەیەدا دروست نەکراوە و لەو باوەڕەداین کارەکانمان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ حکومەتی عێراق نییە.