"كورد به‌ناحه‌ق كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرا كه‌چی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دوودڵ بوو كه به‌جینۆساید بناسێنێت"
K24- هه‌ولێر:
سایمێن ئاده‌مز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری له ناوه‌ندی پاراستنی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵكوژی ده‌ڵێت، ئه‌وه ده‌زانین، كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران چۆن هێرشی ناحه‌ق و ناڕه‌وا كرایه سه‌ر گه‌لی كورد و سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به كورد كرا، كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌شێك بوون له‌و قوربانیانه.
ئه‌و قسانه‌ی ئاده‌مز له كۆنفرانسی كۆمه‌ڵكوژی كورد و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هاتوون، كه به سپۆنسه‌ری كوردستان 24، له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وكات ده‌مانبینی، كه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی خستبووه ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام راستییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یان سه‌لماند و ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه روویدا، كۆمه‌ڵكوژی بوو و، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ورده‌كاری ته‌واوی رووداو و تاوانه‌كانیشی ده‌زانی، به‌ڵام زانیارییه‌كان به‌هه‌ڵه گه‌یه‌ندرانه جیهان". گوتیشی، "له 16 ئاداری 1988، به‌هۆی گازه ژه‌هراوییه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه، زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی كوردی سڤیل شه‌هید بوون و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون، كه تائێستاش ئازار ده‌چێژن".
ئاده‌مز دووپاتیكرده‌وه، "كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك بوو له دڕنده‌ترین هێرش و كۆمه‌ڵكوژی كه له‌كاتێكی دیاریكراودا كرایه سه‌ر گه‌لی كورد و، حكوومه‌تی ئه‌وكاتی به‌غدا یه‌كه‌م حكوومه‌ت بوو كه به چه‌كی كیمیایی خه‌ڵكه‌كه‌ی كردۆته ئامانج، له‌وه‌ش زیاتر، هه‌وڵی زۆری دا كه كورد له عێراق به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات و ناسنامه‌كه‌ی بسڕێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له ناوه‌ندی پاراستنی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵكوژی گوتیشی، "چه‌ندین ساڵ تێبینیمان كرد، حكوومه‌تی عێراق په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ته‌عریبكردنی ده‌كرد و، خه‌ڵكی به‌زۆر له‌ناوچه‌كانیان ده‌گواسته‌وه و له‌سێداره‌یده‌دان، ئێمه‌ش له‌وباوه‌ڕه‌داین هه‌ڵبه‌جه‌ش یه‌كێكه له‌و كاره‌ساته گه‌ورانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراوه و، له لوتكه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانه، كه به فه‌رمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید هێرشه‌كه ئه‌نجامدرا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سته‌مكارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌می حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌بوو، كه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دوودڵ بوو له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه به جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی بناسێنێت، له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین كه تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه ته‌نیا ئه‌وه بوو كه كورد بوون".
ئاده‌مز گوتی، "وێڕای رووخاندن و سووتاندنی هه‌زاران گوند و دێهات، رژێمی عێراق به به‌رده‌وامی هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و پێكهاته‌ی ناوچه‌كه‌شی ده‌دا، كه ئامانج له‌و هه‌موو تاوانانه بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو".
به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، رۆژى سێشه‌ممه، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
كۆنفرانسه‌كه رۆژى سێشه‌ممه 13ى ئادار/ مارسى 2018، له لايه‌ن نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا و به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان 24 به‌ڕێوه‌چوو.
H.B