مینلابەرێك بەھۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

لە رۆژی جیھانی هۆشیاركردنەوە لە مین روویداوە

K24 - ھەڵەبجە

لە رۆژی جیھانی ھۆشكردنەوە لە مین. مینلابەرێكی دەزگای مین لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین- سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی شەممە 4/3/2020 مینلابەرێك بەناوی سەروەت عەبدوڵڵا مەحموود کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی/ تیمی 16ی مینلابەری دەستی، بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مینەوە لە دەوروبەری گوندی گەچێنە لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

سەروەت عەبدوڵڵا مەحموود لە دایكبووی 1/1/1989 شاری هەڵەبجەیە و زیاتر لە پێنج ساڵە وەک مینلابەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی دامەزراوە. لە رۆژی جیھانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پاڵپشتی چالاکی مین دا بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا.