پیاوه‌كه‌ی عه‌بادی له هه‌ولێر بناسه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه بۆ هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر ده‌كات، له رێگه‌ی كه‌سێكی دژه كوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌یش جه‌رجیس محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ناسراو به "جه‌رجیس گولیزاده"ـیه. كه له‌دایكبووی ساڵی 1959"ـیه و خه‌ڵكی گه‌رمیانه. به‌ڵام ساڵانێكی زۆره له هه‌ولێر ده‌ژی و پزیشكی ڤێته‌رنه‌ریی "پزیشكی ئاژه‌ڵان"ـه.
گولیزاده نایشارێته‌وه كه كه‌سێكی عێراقچییه و به‌رده‌وام له سایت و میدیا و رۆژنامه عێراقییه‌كان داكۆكی له عێراق وعێراقیبوون ده‌كات و به‌ناوی ره‌خنه‌گرتن له بوونی گه‌نده‌ڵی، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی عێراق بنووسێت.
به‌گوێره‌ی نووسین و قسه‌كانی له میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان، جه‌رجیس گولیزاده كه‌سێكه تا سه‌ر ئێسقان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه‌و به‌رده وام له رێگه‌ی ئه‌و میدیانه‌وه گاڵته‌ی به پرۆسه‌كه ده‌كرد.
گولیزاده ماوه‌یه‌كیش كه‌سێكی نزیك بووه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی "ژیان"ـی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی، گولیزاده دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌سه‌ر نووسینه‌كانی له دژی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن راوێژكاره‌كانی نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی و عه‌مار حه‌كیم ده‌ستخۆشی لێكراوه.
وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت: "ئه‌و نووسینانه‌ی من كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویانده‌كه‌مه‌وه هاوسه‌نگییان تێدایه".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا گولیزاده ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت كه بێده‌نگ بووه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێگری نه‌كردووه له "فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ".
له‌باره‌ی كارنامه‌ی لیسته‌كه‌شیانه‌وه بۆ كوردستان، گوڵیزاده ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت، پێویسته وه‌ك عێراقی كار بكه‌ین و له نه‌ته‌وه‌ییبوون دووربكه‌وینه‌وه".
لیستی هاوپه‌یمانی نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ژماره‌یه‌ك كه‌سی له هه‌ولێر كردووه‌ته كاندیدی لیسته‌كه، كه هێندێكیان توركمانن و ئه‌وانی دیكه‌یان كوردن.