وه‌زيرى وزه‌ى ئه‌مه‌ريكا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆبوونه‌وه‌يان، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و وه‌زيرى وزه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رێك پێرى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا، گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لێ‌کرا.
جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا و پێشتر 47 هەمین پارێزگاری ویلایەتی تێکساس بووە و لە ساڵانی 2000 بۆ 2015 وەک پارێزگار خزمەتی کردووە.
پێری لە ساڵی 2012 وەک سیاسەتمەدارێکی کۆماریی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کرد، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.
لە 2ی ئاداری ساڵی 2017، بە 62 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 37 دەنگی نەخێر، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا دەنگی بەو کاندیدەی سەرۆک ترەمپداوە و بە فەرمی بووە وەزیری وزەی ئەمەریکا.