چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كانی ئه‌نبار جێده‌هێڵن و رووده‌كه‌نه باشووری سه‌ڵاحه‌دین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/11/2017 قه‌ته‌ری عوبه‌یدی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كدارانی داعش چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر پێگه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كانی شارۆچكه‌ی راوه‌ی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار جیهێشتووه".
عوبه‌یدی ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون، سه‌رجه‌م پێگه سه‌ربازییه‌كانیان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی محاله و سه‌خریاتی باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رۆیشتوون".
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "سه‌رجه‌م فه‌رمانده بیانییه‌كانی داعش كه له‌و ناوچانه‌دا بوون، جگه له مانه‌وه‌ی چه‌ند مه‌فره‌زیه‌كی بچووك، قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه‌و چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "چه‌كداره نیشانشكێنه‌كانی داعش، سه‌ربان و باڵه‌خانه‌كانی قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رۆیشتوون".