خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئازادكردنیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ئازادكرد، كه له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیركرابوون، له‌كاتێكدا ده‌یان خۆپیشانده‌ری ده‌ستگیركراو مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تیان ره‌تكردۆته‌وه، بۆیه هێشتا به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ساڵح عیساوی، به‌رپرسی لقیی موسه‌ننای سه‌ندیكای پارێزه‌ران گوتی، "70 كه‌س له‌و خۆپیشانده‌رانه به كه‌فاله‌تی پاره ئازادكراون، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ده‌ستگیركرابوون"، جه‌ختیشی كرده‌وه، جگه له‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تیان ره‌تكردۆته‌وه "4 له ده‌ستگیركراوانی ئه‌و شاره به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن حزبه‌كان له‌سه‌ریان به‌تۆمه‌تی سووتاندنی باره‌گاكانیان ئازاد نه‌كراون".
عیساوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لقی پارێزگای موسه‌ننای سه‌ندیكاكه‌مان ده‌سته‌یه‌كی بۆ به‌رگریكردن له ده‌ستگیركراوان پێكهێناوه و بریكارنامه‌ی تایبه‌تمان بۆیان ئاماده‌كردووه، تاوه‌كو بۆ دادگا به‌رز بكه‌ینه‌وه و هه‌موو تواناكانمان بۆ ئازادكردنیان به كه‌فاله‌تی دارایی ده‌خه‌ینه گه‌ڕ".
سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش، سایتی "عه‌ره‌بی جه‌دید" له ئه‌ندامێكی هه‌ماهه‌نگكاری خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره بڵاویكرده‌وه، "به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ری به‌سره و شاره‌كانی دیكه هێشتا له گرتووخانه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رن".
گوتیشی، "حكوومه‌ت كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان دیاریكردووه، له‌وانه‌ش: به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی نابێت دووباره به‌شداری له خۆپیشانداندا بكه‌ن و پێویسته به‌رپرسیارێتی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیكردنێك بۆ سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و ئه‌وانی دیكه له‌ئه‌ستۆ بگرن"، روونیشیكرده‌وه، "ده‌ستگیركراوان ئه‌و مه‌رجانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و به‌ڵێننامه‌یان واژوو نه‌كردووه".
H.B