فێڵ له برا جومكه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌خاته شوێنی خۆی و له‌زیندان راده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كاتێك هاووڵاتییه‌كی چیلی سه‌ردانی براكه‌ی ده‌كات له زیندان، زیندانیكراوه‌كه برا بێتاوانه‌كه‌ی بێهۆش ده‌كات و ئه‌و تاوانه له‌ئه‌ستۆی براكه‌ی جێ ده‌هێڵێت كه سزای زیندانیكردنی 16 ساڵی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و، به‌هۆی لێكچوونی زۆری نێوانیان ده‌توانێت له‌ژێر چاودێری چڕی ئه‌منیدا له‌زیندانه‌كه رابكات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی، پێشتر ئه‌ڵێكسانده‌ری تاوانبار كه ته‌مه‌نی 27 ساڵه، توانی بۆماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك به‌ڕاكردوویی بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا، له‌مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو جیانكارلۆی براكه‌ی له‌زیندان سه‌ردانی ده‌كات و ئه‌ویش به ده‌رفه‌ت ده‌بینێت كه براكه‌ی بێهۆش بكات و بیخاته شوێنی خۆی و خۆشی له‌زیندان رابكات.
چیرۆكه‌كه كاتێك ده‌ستیپێكرد، كه خانه‌واده‌كه‌ی دیلگادۆ پلانی بۆ داڕشت، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه ئه‌لێكسانده‌ری تاوانبار به دزیكردن و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان، براكه‌ی له‌زیندان به خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی هێوركه‌ره‌وه بێهۆش كرد و، ئاڵوگۆڕی به‌جله‌كانی خۆی و براكه‌ی كرد و، له‌وپه‌ڕی رێوشوێنی توندی ئه‌منیدا توانی له زیندانێكی شاری پیرۆی پایته‌خت رابكات.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كتژمێرێك، جیانكارلۆ به‌هۆش خۆی دێته‌وه و، زۆر به‌دوای باجه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت كه پێ هاتبووه ژووره‌وه، به‌ڵام نه‌یدۆزییه‌وه، هه‌وڵی زۆری‌دا بۆئه‌وه‌ی دواجار بتوانێت له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌مۆره‌كه‌یه‌وه بێتاوانی خۆی بۆ پۆلیس بسه‌لمێنێت و خۆی له‌و تاوانه رزگار بكات، كه سزاكه‌ی 16 ساڵی زیندانیكردن بوو.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی چیلی، هێزه‌كانی پۆلیس توانییان تاوانباری راسته‌قینه له به‌نده‌ری كایاو ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه، كه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته پاداشتێكی به گوژمه‌ی 20 هه‌زار سول كه به‌رامبه‌ره به 6153 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و كه‌سه د‌یاریكردبوو، كه زانیاری له‌سه‌ر ئلێكسانده‌ر ده‌دات.
رۆژنامه‌ی تایمز نووسیویه‌تی، كاتێك ئه‌لێكسانده‌ر رایكردبوو، پۆلیس بۆماوه‌یه‌كی كورت جیانكارلۆیان ده‌ستگیركردبوو، و به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی براكه‌ی بۆ راكردن ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو داواكاره‌كان بێتاوانی ئه‌ویان سه‌لماند.
تائێستاش گومانی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌مه سیناریۆ بێت و به‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان دوو براكه‌دا روویدابێت و، وێڕای ئه‌وه‌ی داواكاره‌كان بێتاونییان سه‌لماندووه، به‌ڵام وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی رفاندن له كایاو ده‌ڵێت: "برا بێتاوانه‌كه ئاگای له‌خۆ بووه و به‌ڕێككه‌وتن ئه‌و كاره كراوه".