ئه‌مه‌ریكا واده‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "هائارێتز"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، بڕیاره باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئایار/ مایۆی داهاتوو له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوازرێته‌وه قودس "ئۆرشه‌لیم".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه گواستوویه‌ته‌وه: "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 14ی ئایار/ مایۆی داهاتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی 70ه‌هه‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل، له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئۆرشه‌لیم".
باراك رافيد, گه‌وره دیپلۆماتكاری ئیسرائیلی، له كه‌ناڵی "10ی ئیسرائیل"ه‌وه گوتی: "به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پێیان راگه‌یاندووم، له جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل، باڵیۆزخانه‌كه ده‌گوازنه‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، ئۆرشه‌لیم "قودس"ی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شی راسپارد، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بگوزانه‌وه ئۆرشه‌لیم.
ا. م