لە گوندێکی دەڤەری سۆران 20 کەس خانەنشین بوون

ھەریەكە لە سێكتەرێك خزمەتی كردووە

K24 – سۆران

لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا 20 كەس لە گوندێكی دەڤەری سۆران خانەنشین بوون، كە لە دامودەزگاكانی حكومەت لە بواری جیاجیادا خزمەتیان كردووە.

دڵشاد مستەفا، رۆژنامەنووس و خەڵكی گوندی باڵەكیان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا، 20 کەس لە دانیشتووانی گوندی باڵەکیانی سەر بە قەزای سۆران، بەهۆی تەواو بوونی ماوەی یاساییان، کە راژاکانیان لە وەزارەتی جیاجیان لە ماوەی رابردوو، خانەنشین کران".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو بیست کەسە، دڵسۆزانە خزمەتیان بە سێکتەرە جیاوازەکان کردووە، کە جێگەی بایەخی زۆرە، پێویستە ناوەند و دامەزراوەکانی میری و تایبەت و ناحکومی رێز لە هەوڵ و ماندووبونیان بگرن".

لیستی ناوی ئەو كەسانەی لە گوندی باڵەكیان خانەنشین كراون:

1-رەسووڵ قادر رەسووڵ  (تەندروستی)

2- فارس حەمەدئەمین رەسووڵ  (تەندروستی)

3- خدر مەجید سوڵتان (تەندروستی)

4- مزەفەر ئاغوك عەبدوڵڵا (تەندروستی)

5-جەعفەر عەزیز غەریب (ئاوەدانکردنەوە)

6- رەسووڵ خدر عومەر  (ئاوەدانکردنەوە)

7- مستەفا ئەحمەد قادر  (ئاوەدانکردنەوە)

8- سەباح عەبدوڵڵا  (ئاوەدانکردنەوە)

9- محەمەد سالح سەعید  (ئاوەدانکردنەوە)

10- تەیب عەبدولسەمەد عەبدولرەحمان  (رێگاوبان)

11- سابیر ئەحمەدخان عەبدوڵڵا (کارەبا)

12- دەسکۆ فارس سوڵتان  (کارەبا)

13- محەمەد رەشید ئەسعەد (کارەبا)

14- ئەنوەر حەسەن نەبی  (پەروەردە)

15- محەمەد حەمەدەمین فەتاح  (پەروەردە)

16- یوسف عەبدوڵڵا حوسێن (کشتوکاڵ)

17- جەمال حەسەن مەحموود (کشتوکاڵ)

18- جەمال حەمەد قادر (دارایی)

19- حەمەد ئیبراھیم حەمەد ( ناوەخۆ)

20- مەحموود کەریم مستەفا (ئەوقاف)