گواردیۆلا به‌توندی سزای واڵكه‌ر ده‌دات

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت رایبواردووه‌ گواردیۆلا سزای واڵكه‌ر ده‌دات

کایل والکەر بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی بە هۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستیەکان له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ سزا دەدرێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردووە کایل والکەر بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ هاوڕێیەکی دوو ئافرەتیان بۆ میوانداریی نایاسایی بانگهێشت کردووە و کاتێکی زۆریان لەگەڵیان بەسەر بردووە، دوای چەند کاتژمێر لە میواندارییەکە بەرگریکاری ستیزن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاونیشتیمانیانی کردووە کە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لە کاتێکدا خودی خۆی چەند کاتژمێرێک پێشتر لە میواندارییەکی نایاسایی بووە لەگەڵ دوو ئافرەتدا.

والکەر دوای چەند رۆژێک دانی بەو کارە نایاساییەی نا و داوای لێبوردنی کرد، بەڵام بەرپرسانی یانەکە و گواردیۆلا بریاریانداوە کە ئەو یاریزانە بە توندترین شێوەی سزا بدرێت، چونکە دوو کاری نایاسایی کردووە، یەکەمیان تێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵک کە ئەمە کارەساتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دووەمیشیان میوانداریی نایاسایی لەگەڵ ئافرەتان.