به وێنه.. سه‌رۆك بارزانی له ئه‌رده‌ن ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی بریندار به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كرد، كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له شنگال برینداربوون.
سه‌رۆك بارزانی، بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەسەركردنەوەی چەند پێشمەرگەیەكی بریندار سەردانی نەخۆشخانەی شاری پزیشكیی ئەلحوسێن كرد و لە نزیكەوە هەواڵی باری تەندروستیی پێشمەرگە بریندارەكانی پرسی و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ خواستن كە لەو نەخۆشخانەیەدا لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.
سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی، ئه‌مڕۆ گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵا، شای ئه‌رده‌ن، پێشوازی لێكرا.