پۆلیس مێردمنداڵانی ناو نێرگه‌له‌خانه‌كان ده‌ستگیرده‌كات
K24 - راپه‌ڕین:
پۆلیسی راپه‌ڕین هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ته‌مه‌نییان نایاساییه و سه‌ردانی نێرگه‌له‌خانه‌كان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، پۆلیس له هەڵمەتێكدا 11 مێردمنداڵیان ده‌ستگیركردووه كه ته‌مه‌نییان بچووكه و به شه‌وان سه‌ردانی قاوه‌خانه و نێرگه‌له‌خانه‌كان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه له دوو شه‌وی رابردوودا ده‌ستپێكراوه، ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی ده‌ستگیركیش كراون، دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە بەکەسوکاریان ئازاد کراون.
ئ. م