ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریسته
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/12/2017 له شاری ئیستانبوڵی توركیا، لو‌تكه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیم (قودس) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. كه 16 سه‌رۆك و سه‌رۆكی شاندی وڵاتانی ئه‌ندام به‌شدارییان تێداكردووه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئۆرشه‌لیم (قودس)ـی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازنه‌وه ئۆرشه‌لیم (قودس)، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی لێكه‌وته‌وه و ده‌یان هه‌زار كه‌س دژی بڕیاره‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی لوتكه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ پاداشتی ئیسرائیله به‌رامبه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی و "قودس" هێڵی سووره بۆ موسڵمانان".
ئه‌ردۆغان له سكرینی هۆڵه‌كه‌دا وێنه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی نیشانی ئاماده‌بووان دا و گووتی: "ئه‌وه ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیله به‌رامبه‌ر منداڵان و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش دژی پرۆسه‌ی ئاشتییه و ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی تیرۆریستی هێناوه‌ته ئۆرشه‌لیم (قودس).
هه‌روه‌ها رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بەوەی كە كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات و ئاشكرای كرد، ئیسرائیل خاوەن دەزگا و سیستەمێكی تیرۆرستییە و منداڵی تەمەن دە ساڵ لە فەڵەستین دەكاتە ئامانج".
پێش ده‌ستپێكردنی لوتكه نائاساییه‌كه، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گووتی: "پێویسته هه‌موو وڵاتانی رێكخراوه‌كه دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دا بنێت، ده‌بێت هه‌موومان بۆ ئه‌و ئامانجه تێ‌بكۆشین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌بێت وڵاتانی دیكه هانبدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ساڵی 1967 دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بنێن و پایته‌خته‌كه‌ی "قودسی رۆژهه‌ڵات بێت".