باشووری کوردستان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ژنێك بریندار ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ژنێك بریندار ده‌كه‌ن
فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا

K24 - هه‌ولێر

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك برینداربووه‌.

عه‌قید دلێر زێباری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆ ماوه‌ی  كاتژمێرێك هه‌ردوو گوندی "شاجا" و "بێجه‌ل"یان له‌ ناحیه‌ی شێلادزێ له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.

گوتیشی به‌هۆی ئه‌م بۆردومانەوە، ژنێكی 30 ساڵی به‌ناوی نێرگز حسێن بریندار بووه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی گواستراوه‌ته‌وه‌.

فرۆكه‌كانی توركیا كاتژمێری 11:30 تا 12:30 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌یان بۆردومانكردووه، كه‌ هێشتا سه‌باره‌ت به‌ زیانی دارایی و ژینگه‌یی هیچ راپۆرتێك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌