فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا ده‌نگی به دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دا
K24- به‌غدا:
سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ده‌نگیان به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانیاندا.
له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، ئێمه وه‌ك فراکسیۆنی پارتی دەنگمان له سەر دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی لە پۆستەکانیان داوە.
گوتیشی، فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەیە، بارودۆخی مووسڵ باشتر ببێت و ئەو کەسانەش سزا بدرێن، کە لە رووداوی نقوومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی هاووڵاتییان لەو شارە کەمتەرخەم بوون.
دوای نغرۆبوونی كه‌شتییه‌ك له 21ی ئه‌م مانگه له شاری مووسڵ، كه بووه هۆی خنكانی زیاتر له 100 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یانی دیكه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره تووڕه‌یی خۆیان له دژی كه‌مته‌رخه‌مانی شاره‌كه‌یان هێنایه سه‌ر شه‌قام و داوای سزادانی به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان كرد. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریه‌ش، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه.
H.B