ئەو 9 تەنە نامۆیەی لە گەردوون بینراون و زانایان نازانن چین

چەند تەنێک کە گەردوونیان نامۆتر کردووە

K24 – هه‌ولێر:

رەنگە ئەوە گومانی تێدا نەبێت کە گەردوون زۆر ئاڵۆز و سەیرە، تا مرۆڤیش زیاتر لێی ورد ببێتەوە، زیاتر تەنی نامۆ و حاڵەتی پێناسەنەکراو دەبینێت.

لێرەدا چەند تەنێکی نامۆ باس دەکەین کە لە لایەن زانایانی فەلەکناسی بینراون.

سیگناڵی گوماناویی رادیۆیی

چەند جارێک لەسەر زەوی چەند جۆرێکی سیگناڵ تۆمار کراون کە سەرچاوەکەیان تاکو ئێستا بە نادیاریی ماونەتەوە.

لە ساڵی 2007، توێژینەوەیەک تەنها ئەوەی ئاشکرا کرد کە سیگناڵەکان لە دووری ملیارەها ساڵی رووناکییەوە هاتوون و تەنها چەند میلی چرکەیەک لەسەر زەوی دەمێننەوە.

هەسارەی هاومیا

دەکەوێتە دوای هەسارەی نیپتۆن و لە جووڵە و سروشتدا زۆر نامۆیە.

رۆژ لەسەر ئەو هەسارەیە تەنها چوار کاتژمێرە و دوو مانگیش دەبینرێت لەسەری، خێراترینیشە لە خوولانەوە بە دەوری خۆیدا.

لە ساڵی 2017، زانایان دووچاری سەرسوڕمان بوون کاتێک بینیان، هاومیا بە بەردەم ئەستێرەیەکیدا رۆیشت و لە دوای ئەوەش بازنەیەک بە دەوریدا دروست بوو.

مانگی مانگ

زانایان بڕوایان وایە خودی مانگ، خاوەنی مانگی خۆیەتی، بەڵام ئەمە تەنها تیۆرییە و نەسەلمێنراوە.

تەنە رەشەکان

تاکو ئێستا ئەوە نەزانراوە کە تەنە رەشەکان لە چی پێکدێن، لە کاتێکدا 85% گەردوون لەو تەنە رەشانە پێکهاتووە، تەنها شت کە زانایان لێی دڵنیان ئەوەیە، تەنە رەشەکان لە هەمووشوێنێکی ئەم گەردوونە هەن.

ئەستێرەی تابی

ئەو ئەستێرەیە یەک هەزار و 470 ساڵی رووناکی لە زەویەوە دوورە، بەڵام ئەوەی لە ئەستێرەکانی دیکە جیای دەکاتەوە ئەوەیە، تەواو رووناک نییە و وەک ئەوەی بە تۆز و خۆڵ دەورە درابێت، کەمێ رەشی دەوری گرتووە، جیا لەوەش رێژەی رووناکیی ئەو ئەستێرەیە بەردەوام دەگۆڕێت.

سەرەتا زانایان پێیان وابوو، رەنگە لەو ئەستێرەیە بوونەوەری نامۆ بژین، بەڵام دواتر پەشیمان بوونەوە، ئێستا هیچ پێناسەیەکیان بۆ ئەو ئەستێرە نامۆیە نییە.

نیوترینۆ (کشانی ئەستێرە و رووناکی)

لە ٢٢ی 9ی ساڵی 2017، نیوترینۆیەک لە نزیک زەوی بینرا.

مانگانە نیوترینۆ دەبینرێت بەڵام ئەوەی ساڵی 2017 جیاواز بوو چونکە هەڵگری زانیاری بوو لەبارەی سەرچاوەکەی.

فەلەکناسان لە رێگای تێلسکۆپ ئاشکرایان کرد، ئەو کشانە چوار ملیار ساڵ لەمەوبەر بەرەو رووی زەوی لە کونێکی رەشەوە بەڕێکەوتووە و لە کاتی دەرچوونیشی، تەنەکانی نزیک لە خۆی خواردووە.

پاشماوەی گەلە ئەستێرەی DGSAT

ئەو گەلە ئەستێرەی هاوشێوەی گەلە ئەستێرەی رێگای شیری (ئەو گەلە ئەستێرەیەی کۆمەڵەی خۆری تێدایە و ئێمە تیایدا دەژین) گەورە بووە، بەڵام بەهۆی تەقینەوە گەورەکە لەناوچووە و ئێستا تەنها پاشماوەکەی ماوە کە ئەویش بە چاوی ئاسایی نابینرێت.

یەک ملیار ساڵ لەمەوبەر ئەو گەلە ئەستێرەیە لەناوچووە و ئێستاش هاوشێوەی بەبەردبوویەکی ئەستێرەیی دەبینرێت.

Double Quasar Image

چەند تەنێکی گەورەی رووناکی بەخشن، بەجۆرێک رووناکن، ناتوانرێت لە رێگای تێلیسکۆپ تەنەکانی پشتیان ببینرێت. هێشتا زانایان هیچ پێناسەیەکییان بۆ ئەم جۆرە رووناکییە نییە.

ئەستێرەی نیوترۆن

ئەستێرەی نیوترۆن ئەو ئەستێرانەن لە دوای مردنی ئەستێرەیەک دروست دەبن، خاوەنی چڕی زۆر و وزەی تیشکی وەک ئێکس-رەی ین.

لە ساڵی 2018، فەلەکناسان، تیشکێکی مەودا درێژی ئەو ئەستێرەیان دۆزیەوە کە 800 رووناکی ساڵ لە زەوییەوە دووربوو، زانایان نەیانتوانیووە سروشی ئەو رووناکییە و هۆکاری دەرچوونی ئاشکرا بکەن.

 مەودای یەک ساڵ رووناکی = 9.4607 × 1012 کیلۆمەتر

Live Science

H.J