به‌ڤیدیۆ.. بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌كاته دوو پارچه
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه، دیمه‌نه‌كان بومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاره‌ساتبار نیشان ده‌ده‌ن، كه چینی تویژی زه‌وی كیشوه‌ری ئه‌فریقیای كردۆته دوو پارچه، وه‌ك بڵاویشكراوه‌ته‌وه، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی زه‌وییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره بووه.
د‌یڤید ئه‌حیدی، كه زه‌ویناسێكی وڵاتی كینیایه ده‌ڵێت: "ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا داوه، له قوڵایی زه‌ویدا درزێكی زۆر زه‌به‌لاحه"، به‌دووریشی نه‌زانی "له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌و درزه فراوان ببێت و كیشوه‌ره‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكات به دوو پارچه‌ی جیاواز".
ئه‌و پسپۆره جیولۆجیه گوتی: "ئه‌و درزه گه‌وره‌یه ئه‌فریقیا دابه‌شی سه‌ر دوو پارچه ده‌كات، پشكنینه‌كانی ئێمه‌ی دڵنیاكردۆته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، كه له وڵاتی سۆماڵ هه‌ردوو پارچه‌كه 2.5 سم له‌یه‌كتریان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و، ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی چینه‌كانی زه‌وی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا كیشوه‌ره‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێته دوو به‌شی جیاواز". چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد "له وڵاتی كینیا كه له‌سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه‌كه‌یه، قوڵایی درزه‌كه گه‌یشتۆته 20 مه‌تر و پانییه‌كه‌شی 15 مه‌تره.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری درزه‌كه له وڵاتی كینیا، له‌ترسی كاره‌ساته‌كه ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها داواشی له ده‌سڵاتدارانی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و كاره‌ساته بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی گونجاو بۆ بیناكردنی خانوو و درووستكردنی رێگا، بۆئه‌وه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، كاره‌ساتی مرۆیی روونه‌دات.
H.B