بریندارێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له شاری به‌سره رایگه‌یاند، هاووڵاتیێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره كه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداركرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌سره، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی كه گوللـه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو، خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌ی بریندار گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئاماری زیانه گیانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشته 15 كه‌س، وێڕای برینداربوونی زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری دیكه، كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
H.B