سیروان بارزانی ئامانجی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ هه‌نگاریا ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزه‌كانی پێشمەرگە له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ وڵاتی هه‌نگاریا ئاشكرایكرد، "شاندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بانگهێشتی حكوومه‌تی هه‌نگاریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات".
هه‌روه‌ها سیروان بارزانی كه خۆشی ئه‌ندامی شانده‌كه‌یه، به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنیان له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و په‌رله‌مان و زانكۆیه‌كی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بنه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌مێژ بوو هه‌نگاریا بانگهێشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی تایبه‌ته‌وه سه‌ردانه‌كه دواخرا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر داوای فه‌رمی ئه‌و وڵاته سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامی پێشمه‌رگه‌ش به‌و وڵاتانه بگه‌یه‌نین كه له شه‌ڕی دژ به داعش یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه و، داوای به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین".
به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، "به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌ت له هه‌موو بوارێكه‌وه پێویستی به ده‌ستی هاوكارییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی شه‌ڕی داعش".
سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی وڵاتانی بیانیش بۆ به‌رده‌وامیدان به مه‌شقدانی پێشمه‌رگه و مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان، سیروان بارزانی گوتی: "زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاماده‌ی مانه‌وه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راهێنانپێكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن".
H.B