كونسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
توركیا كونسوڵی ئیسرائیلی له ئیستانبوڵ ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له كونسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبووڵ كردووه، وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 داوای له یوسی سه‌فری لیڤی كونسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ كردووه توركیا جێبهێڵیت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كه نه‌ك به‌یه‌كجاری.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ركردنه‌كه‌یشی له ئیستانبوڵ، ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربرینی توركیایه به‌رامبه‌ر كوشتنی 64 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.