فیفا هەڕەشە لە یانەی زاخۆ دەکات

لەوانەیە رێگا بە یانەی زاخۆ نەدرێت بەشداریی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراقیش بکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هەڕەشە لە یانەی زاخۆ دەکات، ئەگەر مافەکانی یاریزانێکی لیبی نەدا رێگای پێ نادات بەشداریی یارییەکانی خولی پلە یەکی عێراقیش بکات.

فیفا تاکو رۆژی 5ی مانگی داهاتووی دەرفەت داوەتە یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی مافەکانی موهەند بوعجیلەی یاریزانی پیشەگەری لیبی بدات، کە ئەو یاریزانە پیشەگەرە لیبییە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 پەیوەندیی بە یانەی زاخۆوە کرد و بەڕێوەبەری کارەکانی دەڵێت 25 هەزار دۆلاری بڕی گرێبەستی موهەنەد لەلای یانەی زاخۆ ماوە و لە رێگای فیفاوە، ئەو یاریزانە لیبییە داوای مافی خۆی لە یانەی زاخۆ دەکات.

پێشتر هەر بەهۆی نەدانی مافەکانی ئەم یاریزانە لیبییە و پشتگوێخستنی داوکانی فیفا یانەی زاخۆ سێ خاڵی لە خولی نایابی عێراق لێ کەمکرایەوە، ئەگەر هەیە ئەمجارەش ئەگەر یانەی زاخۆ سوور بێت لەسەر پشتگوێخستنی داواکانی ئەو یاریزانە لیبییە، ئەوا یانەی زاخۆ مافی بەشداریکردنی لە خولی یانە پلە یەکەکانیش لێ بسەنرێتەوە، کە پێشتر هەر ئەم کەیسە بووە هۆی دابەزینی یانەکە لە خولی نایابی عێراق و ئەگەر یانەی زاخۆ وەڵامی فیفا نەداتەوە، یانەکە دەبێتە یانەیەکی ئارەزوومەندانە و میللی.

نووسراوەکەی فیفا بۆ یانەی زاخۆ
نووسراوەکەی فیفا بۆ یانەی زاخۆ