"بهغدا بودجهی پارێزگاكانى ههرێم به مهرج رهوانه دهكات"
K24- ههولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بەغدا پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام تا حکوومەتی ھەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان نانێردرێت". سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریش ئاشکرای دەکات، ئەگەر بودجەی پەرەپێدان نەنێردرێت، پارێزگاکان ناتوانن پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن.
لهكاتێكدا بڕی زیاتر له ٨٠٠ ملیار دینار له بودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بڕاوهتهوه، کە پێویستە بۆ ھەر مانگێك حکوومەتی عێراق، ئەو برە پارەیە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە. بهشیر حهداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "ناردنی ئەو بودجەیە پابەندکراوە بە رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نهوتی رۆژانە له لایهن حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه، بۆیە تا حکوومەتی ھەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەست نەکات، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نانێردرێت".
ئهمهش لهكاتێكدایه، كه پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان چاوەرێن پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەوا بکرێن و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی تازە بکەن. ھەرچەندە حکوومەت لە ماوەی رابردوودا، دوو سولفەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دایە بەڵێندەران، بەڵام وەك عەلی رەشيد, سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر باسی دەکات، بەڵێندەران دەتوانن بەو بڕە پارەیه تەنیا پڕۆژە تەواونەکراوەکان، تەواو بکەن.
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و ھیچ پەیوەندیی بەو ٥٢٢ ملیار دینارەی مانگانە نییە، کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران دەینێرێت و بهبێ رادەستکردنی ئهو ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نهوته، حکوومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە.
H.B