کچێک بە فێڵ پارەیەکی زۆر لە "خۆشەویستەکەی" دەدزێت

لە فەیسبووک بوونەتە "خۆشەویست"، بەڵام پیاوەکە فێڵی لێکرا

K24 – هه‌ولێر:

بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا تا دێت زیاتر بەربڵاودەبێت، بەڵام هەندێک کەس ئەو جۆرە پەیوەندی دروستکردنە بۆ بەدەستهێنانی پارە و بەرژەوەندی تایبەت بەکار دەهێنن.

پیاوێک لە پاکستان بە ناوی مافی ماهلوم ساهدیخ، لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچێکی خەڵکی فیلیپین دەبەستێت.

رۆژێک کچەکە پێی دەڵێت کە ئەو بارودوخێکی ناوخۆشی هەیە و باوکی نەخۆشە و پارەی پێویستی نییە چارەسەری بۆ وەربگرێت.

کاتێک کوڕەکە پارە دەنێرێت و کچەکە بەدەستی دەگات، راستەوخۆ کچەکە کوڕەکە "بلۆک" دەکات و قسەی لەگەڵ ناکات.

پیاوەکە وێنەی کچەکەی بڵاوکردووەتەوە و چیرۆکەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگێڕێتەوە.

جاری یەکەم نییە کەسێک بەو جۆرە فێڵی لێدەکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵک لە شەرما ئەو جۆرە فێڵکردنە لێیان دەشارنەوە، چیرۆکەکان بە نهێنی دەمێننەوە.