ئه‌ردۆغان دژى جێنشينى سعووديه هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ره‌خنه‌ى له جێنشينى سعووديه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان گرت، كه وتبووى ئيسلامێكى ميانڕه‌و بره‌و پێده‌ده‌ين.
ئه‌ردۆغان گوتى: "جارێكيديكه وتوێژ له باره‌ى ئيسلامى ميانڕه‌و هاتووه‌ته ئاراوه، خۆرئاواييه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه به‌كارده‌هێنن".
گوتيشى: "ئێستا ره‌نگه كه‌سێك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه به‌كاربهێنێت و پێى وايه ئه‌وه خۆى ده‌گرێته‌وه، بۆيه پێى ده‌ڵێم: نا، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه له داهێنانى تۆ نييه و شتێك نييه به ناوى ئيسلامى ميانڕه‌و و ئيسلامى نا ميانڕه‌و، ئيسلام هه‌ر يه‌ك ئيسلامه".
مصطلح الإسلام المعتدل اخترعه الغرب. إن الإسلام واحد، ولا يوجد شي‌ء اسمه إسلام معتدل أو غير معتدل. لا يحق لأحد أن يعرف ديننا كما يشا‌ء. pic.twitter.com/N48t3C0erZ
— رجب طيب أردوغان (@rterdogan_ar) ١١ نوفمبر، ٢٠١٧
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "پێويست ناكات هيچ كه‌سێك هه‌وڵبدات ئيسلام بخانه هه‌ڵوێستێكى لاوازه‌وه. له رێگه‌ى پۆلێنكردنى ئيسلام و لكاندنى وه‌سفى جۆراو جۆر پێيه‌وه و ناشكرێت هه‌ر كه‌س له روانگه‌ى خۆيه‌وه ئاينه‌كه‌مان پێ بناسێنێته‌وه".
ئه‌ردۆغان ئه‌م قسانه‌ى له ميانه‌ى ئه‌و وتاره‌دا كرد، كه له ئاهه‌نگى كۆتايهێنان به خولێكى راهێنانى ژنان پێشكه‌شيكرد، كه وه‌زاره‌تى خێزان و سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى به هاوكارى رێكخراوى جيهانى ئيسلامى كردبوويانه‌وه.
پێشتر جێنشينى سعووديه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان رايگه‌ياندبوو، سعووديه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێبازى ئيسلامێكى ميانڕه‌وى ناوه‌ندگير.