به‌رپرسێكى رژێمى به‌عس چه‌ند نهێنييه‌كى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس ئامارى زيانه گيانييه‌كانى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران ئاشكرا ده‌كات و ناسنامه‌ى ئه‌و ديله ئێرانييه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه عێراق له به‌رامبه‌ر 6000 ديلى عێراقيى گۆڕيويه‌تييه‌وه و نهێنييه‌كى هادى عامرى و به‌ها ئه‌عره‌ج ـيش ئاشكرا ده‌كات.
فه‌همى قه‌يسى باڵيۆزى پێشووى عێراق و به‌رپرسى دۆسيه‌ى پرسه مرۆييه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له سه‌رده‌مى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران‌دا، له ميانى به‌شدارى له به‌رنامه‌يه‌كى كه‌ناڵى رووسياليه‌وم رايگه‌ياند، له ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه‌دا 49 هه‌زار پاسدارى ئێرانى به‌ديل گيراون و له به‌رامبه‌ردا 80 هه‌زار عێراقى به‌ديل گيراوون و له رووى كوژرانه‌وه ئێرانييه‌كان زۆرتر كوژراون به‌و پێيه‌ى پشتيان به هێرشى پياده ده‌به‌ست.
فه‌همى قه‌يسى گوتيشى: له‌و ماوه‌يه‌دا وه‌زيرى نه‌وتى ئه‌و كاته‌ى ئێران و بريكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به ديلى كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى عێراق و له شوێنێكى تايبه‌ت پارێزراوه و پێداويستييه‌كانى بۆ دابينكراوه.
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى زيندانيبوونى وه‌زيره ئێرانييه‌كه به په‌ت كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه و بۆ روونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ش عێراق و ئێران و كۆميسيۆنى باڵاى خاچى سوور ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه‌يان پێكهێناوه و راستيى رووداوه‌كه‌يان ئاشكرا كردووه، كه هه‌وڵه‌كه خۆكوژى بووه و دواتر بريكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئازاد كراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك له 1991 شاندێك به سه‌رۆكايه‌تى عيزه‌ت دوورى چووينه ئێران هاوسه‌رى وه‌زيره‌كه هات و داواى روونكردنه‌وه‌ى كرد.
ئه‌و باڵيۆزه‌ى پێشووى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، كاتێك شانده‌كه‌يان سه‌ردانى كه‌مپى ديله‌كانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى داوايان لێبكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌يان، هه‌ريه‌ك له به‌ها ئه‌عره‌جى و فه‌رمانده‌ى ئێستاى حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى له‌و سه‌ربازه عێراقييه ديلانه بوون، كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه مێشكيان شۆراوه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وان له ريزى پێشه‌وه بوون و ده‌ستيانكرد به جوێندان و سوكايه‌تى به عێراق و حكومه‌ت و ره‌تيانكرده‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
فه‌همى قه‌يسى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئه‌و سه‌ربازه ئێرانييه‌ى فڕۆكه‌وان بووه و له نزيك به‌غدا فڕۆكه‌كه‌ى تێكشكابوو و به ديل گيرا بوو، يه‌كه‌م ديلى ئێرانى بووه و عێراق ئازادى نه‌كردووه تا ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان كاتێك له كۆنگره‌ى ئيسلامى محه‌ممه‌د خاته‌مى سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى كۆمارى ئيسلامى بووه، له‌گه‌ڵ شاندێكى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و داواكراوه چه‌ند ليژنه‌يه‌ك پێكبهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
فه‌همى قه‌يسى ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئێرانييه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنى 6000 ديلى عێراقى ئازاد كراوه.