رۆژنامه‌یه‌كی توركیی: باندێكی قاچاغچی به په‌نابه‌ران له ریزی سوپای توركیا ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركی بڵاویكرده‌وه، باندێكی قاچاغچی له ریزی سوپادا ده‌ستگیركراون، كه له 9 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز پێكهاتووه و بازرگانیان به خه‌ڵكه‌وه كردووه و كاری قاچاغچێتیان كردووه و سه‌ر به كه‌تیبه‌ی دووه‌می پاسه‌وانی سنوور بوونه.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند، 20 كه‌س به تۆمه‌تی قاچاغچێتی و وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیركراوون، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه له ژێر فه‌رمانده‌یی رائید "ئیلكای كاتی" فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی "نووسه‌یبین" كاریان كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشیكردووه، ئه‌و كه‌سانه له مانگی ئابی رابردوودا به دوو قۆناغ ده‌ستگیركراوون و له‌سه‌ر داوای نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ماردین هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجامدراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌داوی ئه‌و بانده ئه‌و كاته كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، كه په‌نابه‌رێك ده‌ستگیركراوه و ئاشكرایكردووه، باندێكی قاچاغچی ئه‌ویان له نووسه‌یبینه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆرئاوای توركیا.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، رائید ئیلكای كاتی، كاتێك له ته‌مموزی 2019 له‌و ناوچه‌یه ئه‌ركی پێسپێردراوه، به ده‌وروپشته‌كه‌ی خۆی وتووه، ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به ئه‌فسه‌ره‌كانی دیكه بهێنێت و كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی قاچاغبردندا 8 تا 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییان ده‌ستكه‌وتووه و ته‌نیا له گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له ناوچه سنوورییه‌كان 18 هه‌زار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.