وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدایە

هۆکاری سەردانەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

ژان لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.

هەواڵی ئاژانسی زینوا لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەلایەن هاوتا عێراقییەکەی، محەمەد حەکیم پێشوازی لێکراوە و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوی فەرەنسا بۆ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا دەگەڕێتەوە.

فەرەنسا یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژ بە داعش و لە ماوەی جەنگی دژ بەداعشدا، هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان کردووە .

پێشوازی عادل عەبدولمەهدی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا
پێشوازی عادل عەبدولمەهدی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەغدا

H.J