سه‌در لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی فه‌رمانده‌ی لیوای پاسه‌وانانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ره‌وتی سه‌در، به سومه‌رییه نیوزی راگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در شاندێكی ره‌وانه‌ی سامه‌ڕا كردووه، بۆئه‌وه‌ی له وه‌رده‌كاری كوژرانی فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی سوپای عێراق بكۆڵنه‌وه، كه رۆژی سێشه‌ممه له‌رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا له‌و شاره كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، رایگه‌یاندووه، "كۆبونه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌نجامدراوه و لێژنه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه"، وه‌ك راشیگه‌یاند، "شانده‌كه‌ی سه‌در كه ره‌وانه‌ی سامه‌ڕا كراوه، له هه‌ریه‌ك له شێخ سامی مه‌سعوودی، موهه‌نه‌د موسه‌وی و شێخ سه‌ڵاح عو‌به‌یدی پێكهاتووه".
دوێنێ سێشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كوژرانی شه‌ریف ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی لیوای 57ی فیرقه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق له‌لایه‌ن هێزێكی نانیزامی له ده‌روازه‌ی شاری سامه‌ڕا راگه‌یاند.
ناوه‌ندی میدیایی ئه‌منیش رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردووه، ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ئاژانسی "فرانس پرێس" له به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری له سامه‌ڕا گواستییه‌وه، له‌كاتی رووداوه‌كه، شه‌ریف ئیسماعیل له به‌غداوه به‌ره‌و موسڵ به‌ڕێوه بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له رۆژی دواتر بۆ شاری مووسڵ.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری له سامه‌ڕا ئاماژه‌ی پێكرد، "رووداوه‌كه دوای ئه‌وه بووه، كه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌و فه‌رمانده‌یه و چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لام درووست بووه، كه گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه و فه‌رمان له موقته‌دا سه‌در وه‌رده‌گرێت، دواتر ئه‌و فه‌رمانده‌یه و هێزه‌كه‌ی یاوه‌ری به‌ڕێكه‌وتوون و له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی ده‌رچوون له سامه‌ڕا، له دووری 100 كیلۆمه‌تر له به‌غدا، دووباره رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام و هێزه‌كانی یاوه‌ری ئه‌و فه‌رمانده‌یه روویداوه".
هه‌وره‌ها گوتیشی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه، عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل كوژراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌رایا سه‌لامیش بریندار بوونه، دواتر گوازراونه‌ته‌وه بۆ شاری به‌غدا.
تائێستاش نووسینگه‌ی سه‌در هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فیرقه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراقی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، 6 چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام به‌هۆی ئه‌و رووداوه له سامه‌ڕا ده‌ستگیركراون.
H.B