"سوننەكان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن"

"تەنھا سوننەكان بە روونی دژی ھەڵبژاردنن لەو وادەیەی دیاركراوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سوننەکان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە وادەی دیاریکراوی خۆی و داوا دەکەن هەڵبژاردنەکان بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو دوابخرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی تا ئێستا بە روونی دژی ھەڵبژاردەنەكانن و داوای دواخستنی دەكەن لەو وادەیەی كە دیاركراوە سوننەكانن، ئەوان داوا دەكەن ھەر ھیچ نەبێت 6 مانگ دوابخرێت و بكەوێتە سەرەتای ساڵی داھاتوو".

سەبارەت بە ھەوڵەكان بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "وەزیری ناخۆی عێراق بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، نابێت چیدیکە بەبیانووی جیاواز فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێن، چونکە داخستنی فڕۆکەخانەکان بووەتە عەیبەیێك بەسەر حکومەتی عێراق".