كوردستان 24 بهدواداچوون له بارهی بڵاوبوونهوهی "گرته ڤیدیۆییهكه" دهكات
K24 - ههولێر:
كوردستان 24 لە بەدواداچوونێكدا، دیوی پشتەوەی رووداوی دەستگیركردنی دوو پۆلیس بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەك کە تێیدا ژمارەیەک کەس بە تومەتی لەشفرۆشی و لەشکڕین دەستگیر دەکەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەکەنەوە.
زۆرینەی خەڵك تەنیا ئەوە لەبارەی ئەم رووداوە دەزانن كە دەیبینن، بەڵام چۆن روویدا و چۆن دیمەنەكان بڵاو بوونەوە، كوردستان 24 وردەكارییەكانی پشت رووداوەكە ئاشكرا دەكات، بەپێی زانیارییەكان لە گەڕەكێكی شاری ھەولێر چەند ھاووڵاتییەك لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەكەنەوە لەوهی چەند ماڵێك ھەن لهو گهڕهكه گوایە كاری لەشفرۆشی تێدا ئەنجام دەدرێ، دوو پۆلیس بەدوای دۆسیەكەدا دەچن و بەو تۆمەتە دەسگیریان دەكەن، بهڵام ههنگاوی داهاتووی رووداوهكه، وا دهكات، ئهم كهیسه، له كهیسێكی ئاساییهوه، ببێته ببێته كهیسێكی گهورهتر و ههموو تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بههژێنێت.
ئهمهش دوای ئهوهی یەكێك لە پۆلیسەكان گرتەیەكی ڤێدیۆیی لهسهر ئهو كهسانه تۆمار دهكات تا بەبەڵگەوە بۆ سەرووی خۆی بیباتەوە، بهڵام دواتر گرتەكە بۆ ھاورێیەكی نزیكی خۆی دەنێرێت و ھاوڕێكەشی لە رێی پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی دەكاتەوە، ئێستاش ئەو دوو پۆلیسە لە زینداندان.
بڵاوكردنەوەی گرتەكە و لێكۆڵینەوەی پێشوەختەی پۆلیس لەگەڵ كەسانی نێو ماڵەكە بەبێ ئەوەی رووخساریان بشاردرێتەوە، ھەزوو كاردانەوەی لەنێو خەڵكدا درووستكرد و ئیدانەی بڵاوكردنەوەی گرتەكەیان كرد، ئافرەتەكان خەڵكی شارە جیاوازەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستانن، جگە لەوەی تەمەنی جیاوازیشیان ھەیە، بچووكترینیان 15 ساڵە و گەورەترینیان نزیك بە 50 ساڵە، ھەیانە دایك و كچن پێكەوە.
لێژنەی مافی ئافرەتانیش لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن ئەو كهسهی گرتەكەی بڵاوكردوەتەوە بەپێی ئەو ماددانەی یاسای سزادانی عێراقی كە پەیوەستن بە پاراستنی شەرەف، سزا بدرێن.
ژمارەیەك لە ئافرەتەكان یەكەم جاریان نیيە بچنە زیندانەوە، پێشتر بەتۆمەتی دیكە زیندانیكراون و دواتر ئازادكراون، جگە لەوەی ھاوسەری ھەندێكیان بە تۆمەتی بەكارھێنانی مادهی هۆشبهر ئێستا لە زیندانن.
سەبارەت بە كوڕە گەنجەكانیش كە وا بڵاو كرایەوە یەكێكیان خۆی كوشتبێت، بەپێی زانیارییەكانی كوردستان 24 ئەم ھەواڵە راست نيیە و ئەمیش لەگەڵ سەرجەم گیراوەكانی دیكە لە زینداندایە، بەمشێوەیە ئێستا ئەوانەی دەستگیركراون و ئەوانەی دەستگیریان كردوون لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
ا. م