له ئيجه دوو ئافره‌تى خه‌ڵكى سلێمانى خنكان
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى په‌نابه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، دوو ئافره‌تى خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانى له ده‌رياى ئيجه خنكان.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، يه‌كێتييه‌كه بڵاويكرده‌وه، ئه‌و دوو ئافره‌ته له به‌له‌مێكدا بوونه و ويستوويانه توركيا به‌ره‌و يۆنان به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها هاتووه، هاووڵاتييه‌كى ديكه، تا ئێستا چاره‌نووسى نادياره.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، تيمه‌كانى فرياكه‌وتنى سه‌ر به توركيا توانيويانه 13 كه‌س رزگار بكه‌ن، كه زۆربه‌يان منداڵ و ئافره‌ت بوون.