بە ڤیدیۆ..بە ھەزاران ھاووڵاتی لە رەققە ئاوارە دەبن

kurdistan24.net

K24 – رەققە

لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رەققە، ھاووڵاتیانی سڤیل ھەوڵدەدەن لە ناوچەكە رابكەن و بەرەو ناوچە ئازادكراوەكان دەڕۆن، ئەو كەسانەی ئاوارە دەبن لەلایەن شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات دەگوازرێنەوە و لە گوندەكان نیشتەجێ دەكرێن.

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە تا ئێستا 6 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل لە باكووری رەققە گەیشتونەتە عەین عیسا، ئەو ھاووڵاتیانەی لە ژێر دەستی داعش ھەڵاتوون باس دەردەسەرییەكانی بندەسەڵاتی داعش دەكەن.