هه‌ڵبژاردنی ئێران كوردانی رۆژهه‌ڵاتی بۆ دوو به‌ره‌ دابه‌ش كردووه‌

كورد له‌ نێوان بایكۆت و بەشداریكردنه‌ و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارەدا، كە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان لە ناوخۆی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان لە دوو بەرەی جیاوازی بەرانبەر بە یەكدان و ئەوانەی كە لەگەڵ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكدان دەڵێن، لە نێوان رەش و سپیدا ئەوان چاوەڕێی رەنگێكی جیاوزتر دەكەن:

لە مێژووی ھەڵبژاردنەكانیشدا كورد بەردەوام ھەڵبژاردنەكانی بایكۆت كردووە و چاودێرانی سیاسیش بە پشت بەستن بە ئەزموونەكانی رابردوو لە مێژووی ھەڵبژاردنەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بایكۆتی ھەڵبژاردنەكان بە ھەڵوێست و تاكتیكێكی سیاسیی و بە ئاراستەی سەرخستنی پرسی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەزانن .

ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارە لە كاتێكدا بەڕێوەدەچن كە لەماوەی 4 ساڵی رابردووی سەرۆككۆماری ئێستای ئێراندا، رۆژھەڵاتی كوردستان لە چەقی پێشھاتە سیاسیی و رووداوە ئەمنییەكاندا بووە، و خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانیش دەڵێن پێدەچێت لەگەڵ یەكلاییبوونەوەی ئەنجامەكانیش، سەردانی دەسەڵاتدارانی باڵای ئێران بۆ كوردستان كۆتاییپێدێت.